ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کاسبکارێکی خەڵکی ئاوایی “شوێ” سەر بە شاری بانە بەناوی “محەممەد قادری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆی لەدەست دا.
ئەو کاسبکارە لە سنووری “گڵەسوورە” لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە چەکی شەڕیی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پیشوو، تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
محەممەد قادری خێزاندارە و خاوەن سێ مناڵە.