بەرەبەیانی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی “سەلام سوڵتانی” خەڵکی ئاوایی خورینج و “محەممەد مرادی” خەڵکی ئاوایی بێکۆس سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کران.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ، یەکێک لە ئەندامانی ڕەوتی ئۆلیی”مەکتەب قورئان” بەناوی “هادی یووسفپوور” بە شێوەیەکی پڕتوندووتیژ و بێ ڕێزی کردن بە بنەماڵەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکن دژی ئەو هاونیشتمانییانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە؛ بەرەبەیانی دووشەممە ١٧ی گوڵان، دوو هاونیشتمانی دیکەش بەناوەکانی “سومەیە قادری” خەڵکی ئاوایی گەزگەسک و “حوسێن بایەزیدی” خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی گیرابوون.