ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣؛ «بەردین جەعفەری» هونەرمەندی خەڵكی شاری گیەڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە بە شێوەیەكی پڕتوندوتیژ و پەلاماردان بەسەر دیواری ماڵەوەیان، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، کەلوپەلە کەسییەکانی ناوبراو لەوانە مۆبایل و لەپتابەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بەردین جەعفەری ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ و لە ڕێوڕەسمی ٣٠ هەزاری كەسیی نەورۆزی گیەڵاندا چەندین گۆرانی و سروود لەوانە سروودی حەماسی “پایدار بمێنێ کوردستانم”ی چڕی بوو.