شەوی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی ٤٥ ساڵە بەناوی “هێمن ئەحمەدی” خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
ئەو کۆڵبەرە لە سنووری “بەستام”ـی ئەو شارە تەقەی لێکراوە و فیشەک وەبەر سکیی کەوتووە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە خێزاندارە بۆ نەخۆشخانەی سەقز گوازرایەوە.