۲۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئاشکرابوونی ناوی دوو کەسی دیکە لە گیراوەکانی مەریوان

ناوی دوو کەسی دیکە لەو لاوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گرتوونی ئاشکرا کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” حەمید ئەدوایی و محەممەد ئەدوایی خەڵکی گوندی “سلێن”ی ناوچەی هەورامانی تەخت دوو کەسی دیکە لە گیراوەکانی شاری مەریوانن کە بە تاوانی پشتگیری لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان گیراون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە تا ئێستا دەیان کەس لە شارەکانی کوردستان، بە تایبەت لە سنە، بۆکان، مەریوان، سەقز، پیرانشار، کامیاران و مەهاباد بە تاوانی خۆشیدەربڕین سەبارەت بە سەرکەوتنی ڕاپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان گیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code