ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەناوی “میلاد محەممەدی” ١٥ ساڵە کوڕی محەممەدبایر خەڵکی ئاوایی “زێران” سەر بە شاری جوانڕۆ بەهۆی هەڵدێڕان لەبەرزایی بەسەختی بریندار بوو.
ئەو منداڵکۆڵبەرە کە لاقێکی بەسەختی بریندار بووە، کوڕی “محەممەدبایر محەممەدی”ـیە کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دابوو.