بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەرە بەناوەکانی “شاڕۆخ وەلیانە” خەڵکی ئاوایی “هەشمیز” سەربە شاری سنە و “فارووق سەیدی” خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیی نەوسوود بە سەختی بریندار کران.
دۆخی گشتی فارووق سەیدی دوای بریندار بوونی باش نییە و بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گوازراویتەوە.
وێنە: فارووق سەیدی لە نەخۆشخانە