کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “گاگل” سەر بە شاری مەریوان بەناوی “سەیوان باتر” کە شەوی ١٩ی ڕەشەممە بریندار بوو، لەبەر سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی بەعسەتی سنە گیانی لەدەست دا.
پێنج ڕۆژ لەمەوبەر ماشێنی دەستەیەک کۆڵبەر لەنزیک ئاوایی “کولان” سەر بە مەریوان دوای ڕاوەدوونان، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە تەقەیان لێدەکرێ و دوای وەرگەڕانی ماشێنەکە کۆڵبەرێک بەناوی “ئارام مەنووچێهری” هەرلەوێ گیانی لەدەست دەدا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار دەبن.
سەیوان باتر ئێوارەی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممە وێڕای هەوڵی زۆری دکتۆرەکان گیانی لەدەست دا و ڕەوشی گشتیی کۆڵبەرەکەی دیکەش کە هەتا ئێستا ناوەکەی ئاشکرا نەبووە، خراپ باس دەکرێ.