ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “محەممەد گەنجە” دوای ٢٤ کاتژمێر بێسەروشوێن بوون لە ژێر بەفرەکانی چیای دەوروپشتی ئاوایی “قزقاپان” دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو کۆڵبەرە شەوی ڕابردوو وێڕای کاروانێکی کۆڵبەران لە سنووری ناوچەی “پەتکێ” دەکەونە کەمینی هێزەکانی هەنگی مەرزی و دوای ئەوەیکە تەقەیان لێدەکرێ، هەڵدەبڕێ، دواتر لە ئاکام گەڕان و پشکنینیی شوێنەکە، تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەو کۆڵبەرە بە فیشەک لە شان و سکی درابوو و هەر لەوێ کۆتایی بە ژیانی هاتبوو و لە ژێر بەفردا شاردبوویانەوە.
محەممەد گەنجە خێزاندارە و خاوەن منداڵێکە.