بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، دوو زیندانی بەناوەکانی “عەباس دادوەر” خەڵکی مەهاباد و “فەخرەدین مەنگوڕنیژاد” خەڵک شنۆ لە بەندیخانەی شاری مەهاباد لە سێدارە دران.
ئەو دوو زیندانییە لە کەیسێکی هاوبەشدا، چوار ساڵ لەمەوبەر بە هۆی “کوشتنی بە ئانقەست” دەسبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕابۆوە.
هەتا ئێستا ئەو هەواڵە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیای ئێران بڵاو نەبووەتەوە.