ڕۆژی چووارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “ساسان چەمەنئارا” چالاکی مەدەنی و ناسراوی خەڵکی شاری ئیلام بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بانگ کرا.
ئەو چالاكە مەدەنییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەبێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.
كاك ساسان پێشتریش لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، لەحاڵێکدا بۆ کارێک سەردانی تارانی کردبوو، دەسبەسەر و دوای ١٠٩ ڕۆژ لێپرسینەوە و ڕاگرتن، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.