بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “بانەوەرە” سەر بە شاری پاوە بەناوی “محەممەد میرانی” بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی بەسەختی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە لە سنووری نەوسوود وەسەر مین پەڕیوە و لەلایەن کۆڵبەرەکانی دیکەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.