ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە بەناوی “عەتا حسێنی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار کرا.
ڕەوشی گشتی ئەو کۆڵبەرە کە بە فیشەک لە سینگی دراوە ناجێگیرە.
هەروەها شەوی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناوی “ڕئوف قادری” بە تەقەی هێزەکانی مەرزی لە سنووری “هەنگەژال”ـی بانە لاقی بریندار بووە.