۷ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سەردەشت لە درێژەی کۆڵبەرکوژییەکانیان پۆلێکی دی لە کاسبکارانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ.
لەو پەلامارەدا کە شەوی شەممە، لە سەر یەکشەممە، ۲ی ڕەزبەر لە پشتی بێتووش کرایە سەر ئەو کاسبکارانە، یەک لەوان بە ناوی خدر ئەسپەندار بە توندی بریندار بوو.
ناوبراو دوای ڕاگوێزرانی بە نەخۆشخانەی سەردەشت لەبەر توندیی برینەکانی برینەکانی نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کرا.
برینداربوونی ئەو کاسبکارەی ناوچەی سەردەشت لە حاڵێکدایە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ۸۸ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کەوتوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان و کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code