ئیدارەی ئیتلاعات دوو کەسیان لە دێولان دەسبەسەر کرد. ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی سێنفیی مامۆستایانی كوردستان لە شاری سنەش به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی دژی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوە.
ڕۆژی دووشەممە، 27ی خەرمانان دوو چالاکی مەدەنیی شاری دێولان بەناوەکانی یەدوڵڵا شاکری و ئازاد نادری بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەسبەسەر کراون و ئێستا لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری دێولان ڕاگیراون.
هەروەها موختار ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سێنفیی مامۆستایانی كوردستان به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی دژی ڕێژیم، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
موختار ئه‌سه‌دی ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی دانانی بارمته و ته‌كمیلكردنی په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانی دادگای شۆڕشی تارانی كردبوو، بەڵام ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گواسترایه‌وه.
چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن لقی ١٥ دادگای شۆڕشی تاران به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی ساڵێک زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو.