ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی خەڵکی قوروە بە ناوی “سەجاد مەلەکشاهی” دوای ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی و بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان، بەبێ بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم هاووڵاتییە ناڕازییە، خاوەنی فرۆشگای (وان مارکێت)ـە و دوای بڵاوکردنەوەی کلیپێک لە سەر ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان کە دەنگدانیی بە خیانەت ناوبردووە و بانگهێشتی خەڵک دەکات بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٢، دەسبەسەر کراوە.