ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی ٦٥ ساڵەی خەڵکی مهاباد بەناوی “جەعفەر مەحموودی” لە شوێنی کارەکەی خۆی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو هاونیشتمانییە کە زیندانی سیاسی پێشوو بووە، بەبێ بەڵگەی قەزایی لە دووکانەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.