ڕۆژی یەکشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٢، حوکمی یەک ساڵ بەندکران لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە “بەیان فەرەجوڵڵاهی” لە چالاکانی ژنی ئەو شارە، داسەپا و پێی ڕاگەیەندرا.
ئەو چالاکە ژنە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام بە قازانجی حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام”، سەرەتای مانگی بەفرانبار بۆ دوامین بەرگرییەکانی بانگی دادگای ئینقلابی سنە کرابوو.
بەیان فەرەجوڵڵاهی، شەوی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی کە هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەی دەسبەسەر و، دوای ٤٢ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە ناوەندی ئیسلاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرابوو.