بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، سێ هاونیشتمانی بەناوەکانی “ناسر عەلیپوور” خەڵکی ئاوایی داشبەند سەر بە شاری بۆکان و، “ئارام سەبزی” و “ڕێبوار کوهگەرد” دانیشتووی ئەو شارە بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار پشتڕاستی کردەوە؛ ئەو سێ هاونیشتمانییە بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ و بێ ڕێزی دوای ئەوەیکە دەست بە سەر کەرەسە ئەلەکترۆنیکییەکانیان دا دەگیرێ، دەسبەسەر دەکرێن.
هەتا ئیستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەو سێ هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.