بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئیلام بەناوی “ساسان چەمەنئارا” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەبێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی، دەسبەسەر کرا.
ئەو هاونیشتمانییە پێشتریش لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، لەحاڵێکدا بۆ کارێک سەردانی تارانی کردبوو، دەسبەسەر و دوای ١٠٩ ڕۆژ لێپرسینەوە و ڕاگرتن، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
هەتا ئێستا، لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دانییە.