بەرەبەیانی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بەناوی “کیومەرس غوڵامی” خەڵکی شاری سەراوڵە” لبەندیخانەی کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕابۆوە.
هەتا ئێستا ئەو هەواڵە لەلایەن هێج کام لە ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.