چاونیوز: ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دوو مامۆستای خەڵکی سەقز بەناوەکانی مامۆستا مەلا “حەسەن ئەمینی” مەلای مزگەوتی ئاوایی مەلالەر و مامۆستا مەلا “محیەدین محەممەدزادە” مەلای ئاوایی نۆبار سەر بە شاری بۆکان بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتەکان دژی ئەو دوو مامۆستا کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.