چاونیوز: مامۆستا مەلا ئارمان سادقی، پێشنوێژی ئاوایی ”حوسێنی” سەر بە شاری دێولان و بەڕێوەبەر و مامۆستای حەوزەی ”محەممەد ڕەسووڵڵا”ی دێولان، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕووحانیەتی هەمەدان بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و ٧٤ زەربە قامچی و لێستاندنەوەی جلی مامۆستایەتی حوکم درا.
ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە مامۆستا ئارمان سادقی ڕاگەیەندراوە و ئەو مامۆستا کوردە بە ”تەبلیغ دژی ڕێژیم و تێکدانی بیروڕای گشتی، تۆمەتبار کراوە و ئەو حوکمەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستا ئارمان سادقی، پێشنوێژی گوندی ”حوسێنی” سەر بە شاری دێولان لە دادگای تایبەتی ڕووحانیت لە هەمەدان تۆمتبار کرا و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.