چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە، لاوێکی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری قودسی تاران بە ناوی “حوسێن مەلەکی” بە تەقەی هێزەکانی ئینتزامی لە بلواری بەهارانی شاری قودس گیانی لەدەست دا.
حوسێن مەلەکی لە بلواری شاری قودسی تاران لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان تووشی دەمەقاڵە بووە و دوای ئەوە یەکێک لە چەکدارانی هێزی ئینتزامی بەبێ هۆکار تەقەی ڕاستەوخۆ و لە نزیکەوە لەو هاووڵاتییە کوردە کردووە.
تەرمی ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.