ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت

کۆڵبەرێک لە بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، 2ی خەرمانان پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی بانە لە شوێنێک لە نیزیک بەنداوی کێلێ کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و لەلایەن ئەوانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ.
لەو پەلامارەدا کۆڵبەرێک بەناوی نیژاد فەرەجپووریان بە توندی بریندار بووە.
هەواڵدەریی موکریان دەڵێ بارودۆخی گشتیی ناوبراو زۆر خراپە و فیشەک مۆغەرەی پشتی گرتوە و فەلەجی کردوە.
شایانی باسە لە سەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵەوە تا ئێستا هەر نەبێ 33 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code