۲۱ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ کەس لە ناوچەی هەوشار دەسبەسەر کران

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە تیکاب سێ خەڵکی گوندی ئەحمەداوایان دەسبەسەر کرد.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تیکاب ڕۆژی ۲۴ی گەلاوێژ هەڵی کوتاوەتە سەر گوندی ئەحمەداوا و سێ کەسێ خەڵکی ئەو گوندەی بە ناوەکانی حامید سەبزی، بێهزاد بەرادەران و سامان سەبزی دەسبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
بەپێی زانیارییەکان ئیدارەی ئیتلاعات تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریکردنی داعشی خستۆتە پاڵ ئەو کەسانە، بەڵام سەرچاوە نێوخۆییەکانی ئاگادار لەو بابەتە دەڵێن ئەو سێ کەسە هیچ پێوەندییەکیان بە داعش و گرووپە سەلەفییەکانەوە نەبووە و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ شوێنەونکە و بە مەبەستی تایبەت ئەو تۆمەتەیان لێ داوان.
شایانی باسە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ۹۵ کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوە و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاندوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code