ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکەی ناوچەی ورمێ بریندار کرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 21ی گەلاوێژ پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوردستان کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و لەلایەن ئەو هێزانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ.
لەو تەقەکردنەدا کە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کراوە، کۆڵبەرێک بە ناوی نەجیب ئازادی بە توندی بریندار بووە کە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن دۆخی تەندروستیی ناوبراو جێگیر نییە.
برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ورمێ لە حاڵێک دایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆش دوو کۆڵبەر بەناوەکانی عیزەدین خالیدی و فەرجاد جەسمی بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران.
لە کوردستان دەستڕێژ بۆ سەر کۆڵبەران پێش وریاکردنەوەی پێشوەخت دەکرێ، ئەوە لە حاڵێک دایە کە بەپێی قانوونی بەکارهێنانی چەک نابێ وابێ، هەروەها لە دوای چەند جار ئاگادارکردنەوە و دەرکردنی فیشەک بەرەو ئاسمان، بێتوو تۆمەتبار گوێ نەداتێ ئەو کات تەنیا دەبێ لە پشتێن بەرەوخوار تەقەی لێبکرێ، بەڵام لە کوردستان بێ ڕەچاوکردنی ئەو خاڵانە کەوکوژی خەڵکی بێتاوان و مەدەنیی کاسبکار و زەحمەتکێش دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ماددەی 13ی قانوونی بەکارهێنانی چەک لەلایەن هێزە چەکدارەکان، دەوڵەت بەرعۆدەی پێدانی دییە و خوێنبایی بەو کەسانە کراوە کە بێتاوان دەدرێنە بەر فیشەک و دەکوژرێن یان بریندار دەبن، بەڵام بەو حاڵەش تا ئێستا هیچ کۆڵبەرێکی کورد و بنەماڵەی کۆڵبەرە کوژراوەکان قەرەبوو نەکراونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code