ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی دیکە کوردیان لە ناوچەی شنۆ کوشت

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی عیزەددین خالدی لە ناوچەی سنووریی نێوان شنۆ و باشووری کوردستان کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی هەینی، 20ی گەلاوێژ پۆلێک کۆڵبەر کەوتوونەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دراونەتە بەر دەستڕێژ.
کوژرانی ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی شنۆ لە حاڵێک دایە کە هەر لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا 31 کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. فەرهاد جەسیمی لە سەڵماس، حەبیب موحیبی لە مەریوان، جەلال باڵان و فەرهاد زەردی لە پیرانشار، وەحید بروکانلوو لە ورمێ و فەرید محەممەدزادە لە سەلاسی باوەجانی ناوی کۆمەڵێک کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانن کە لە حەوتووی ڕابردوودا بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code