۷ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سەپاندنی سزای ئێعدام بەسەر بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە زاهیدان

دادگای شۆڕشی شاری زاهیدان بە تۆمەتی محاربە و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای ئێعدام و زیندانیی درێژخایەنی بەسەر چوار بەندکراودا سەپاندوە کە یەکیان کوردە و خەڵکی کرماشانە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپینی چالاکانی بلووچ دادگای شۆڕشی زاهیدان ڕۆژی شەممە، ۲۱ی گەلاوێژ سزای ئێعدامی بەسەر ئەبووبەکر ڕۆستەمی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشاندا سەپاندوە.
ئەبووبەکر ڕۆستەمی لە دوو ساڵ لەوە پێشەوە لەگەڵ سێ کەسی دیکە بەناوەکانی عەزیز جەلالی، سەجاد بەلووچ و دێنزو چاکێری گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوون بووە. دادگاییکردنی ئەو چوار کەسە بەشێوەی نائاشکرا بووە و ئەبوبەکر و سەجاد و دێنزو سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و عەزیزی جەلالیش بە ۲۵ ساڵ زیندان حوکم دراوە.
ئەو چوار کەسە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵاتیان دراوەتە پاڵ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code