۲۴ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە سەلاسی باوەجانیش کاسبکارێک کوژرا

کاسبکارێکی کورد لەناوچە سنوورییەکانی سەلاسی باوەجانی کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و کوژرا.

ئەو کاسبکارە کوردە کە “محەممەد باقر قەیتوولی‌زادە”ی ناوە، خەڵكی گوندی بەدرە بووە و ڕۆژی دووشەممە، ۱۶ی گەلاوێژ لە نیزیک گوندی تازاوای سەلاسی باوەجانی تەقەی لێکراوە و کوشتوویانە.

کوژرانی ئەو کاسبکارەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە حاڵێک دایە کە لە هەر لەو حەوتوویەدا سێ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و بانە کوژران و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ۶۰ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code