۱۹ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

سەپاندنی سزای ۹۷۱ مانگ زیندان بەسەر ۲۷ زیندانیی سیاسیی کورددا

لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا ۱۰۶ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی ۷۲ کەس لە کوردستان لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا

ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگی بەهاردا زیادی کردوە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا هەر نەبێ ۹۶ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی بەهاری ۱۳۹۸ی هەتاویدا

[ ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ] کوردستانی ئێران لە سێ مانگی بەهاری ۱۳۹۸ و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵدا هەمدیسان وەک ساڵان و وەرزەکانی ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ …

درێژەی بابەت »

هەڵاواردنی سوننە مەزهەبەکانی کوردستان لە دەزگا قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامیدا

خەڵکی دانیشتووی شارەکانی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەموو جارێک لە مافە قەزایی و ڕەواکانی خۆیان لە بەرانبەر دەسەڵاتدا بێبەش دەبن. لە باری ئایینییەوە ڕادەی دانیشتوانی سوننە مەزهەبی کوردستان لە ئێران  لە شیعە مەزهەبەکان زیاترە بەڵام هەموو جارێک لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە یاساکان هەڵدەواسرێن و بە شێوەیێکی جیاواز چاویان …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە بانە

کاسبکارێکی کورد لە بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۳ی جۆزەردان لە بوورجەکی  ئاوایی “زەڵێ”ی سەر بە ناوچەی خێڵە ڕەشی بانە تەقە لە کاسبکارێکی کورد بە ناوی محەممەد حوسێنزادە، کوڕی عوسمان کراوە و کوشتوویانە. ناوبراو ٢٩ ساڵی تەمەن بووە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵی بوو.

درێژەی بابەت »

سەپاندنی سزای ۳۰ ساڵ زیندان بەسەر پارێزەرێک

دەزگای “داد”ی کۆماری ئیسلامی سزای ۳۰ ساڵ زیندان و لێدانی ۱۱۱ قامچیی بەسەر “ئەمیرسالار داوودی”دا سەپاندوە. ناوبراو پارێزەری دادگایە و بە تۆمەتی “بانگەشە دژی نیزام” لە ڕێگای کردنەوەی کاناڵێکی تێلێگرامی ئەم سزا قورسەی بۆ بڕاوەتەوە. ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لێخۆشبوون لە ڕاگەیەندراێکدا دەڵێ ئەم بڕیارە غەدر و تاوانێکی گەورەیە. ئەمیرسالار باجی بەرگری …

درێژەی بابەت »

سێ بەندیی سیاسی دادگایی و سزای ۱۳۸ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا

سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی تیکاب کە ماوەی ساڵێکە گیراون، دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” دادگای شۆڕشی پارێزگای ورمێ سزای زیندانیی بەسەر سێ بەندیی سیاسی بە ناوەکانی “بێهزاد بەرادەران”، “سامان سەبزی”، “شەماڵ مەزرەعی”دا سەپاندوە. ئەو سێ کەسە خەڵکی گوندەی ئەحمەداوای سەر بە شاری تیکاب لە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی سێ کەس لە پیرانشار جوانڕۆ و شنۆ

لە چەند ڕۆژی رابردوودا سێ کەسی دیکە لە شنۆ و پیرانشار و ڕەوانسەر بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراون. ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی جۆزەردان، کەسێکلی خەڵکی سنە بە ناوی “پووریا وەیسی”، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەلامار دراوە و دەسبەسەر کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی شەممە، ١١ی …

درێژەی بابەت »

کوژرانی چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

سەرلەبەیانیی رۆژی سێ‌شەممە ٧ی جۆزەردان پۆلێکی دیکە لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی پیرانشار کەوتنە بەر هێرشی چەکدارەکانی رێژیم و لەو هێرشە‌دا چوار کۆڵبەر گیانیان لە دەست‌داو دوو کۆڵبەری دیکەش بە توندی بریندار کراون. دەگوتڕی ئەو هێرشە لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە کە ماوەیەکە بەشێکیان لە سنوورەکانی کوردستان مۆڵدراون کراوە. ناسنامەی …

درێژەی بابەت »

ناوەندە ئەمنییەکانی زیندان، گوشاری روحی و جەستەیی دەخەنە سەر بەندییە سیاسیەکان

ناوەندە ئەمنییەکانی زیندانی ورمێ، گوشاریان خستۆتە سەر گیان و ژیانی بەندییە سیاسییەکان. بە پێی سەرچاوەی هەواڵی، ئەنجوومەنی زیندانیە سیاسیەکان، ناوەندەی ئەمنییەکانی گرتووخانەی شاری ورمێ، بۆ گوشار خستنە سەر بەندییە سیاسییەکان، لە لایەن پارێزەرانی تایبەت به شۆڕش لە ناو گرتووخانە “گارد ویژە” لە رێبەندانی ساڵی پێشۆوە بە زۆری، بەندییە سیاسییەکانیان، بۆ …

درێژەی بابەت »