لە ماوەی حەوتووی رابردوودا زیاتر لە 6 کەس لە شاری شنۆ بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی یەکشەممە، 14ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتاوەتە گوندی حەسەن نووران و لەو ئاواییەدا کەسێکتان بەناوی کامیل ئەحمەدی دەسبەسەر کردوە.
کامیل ئەحمەدی، کوڕی حاجی محەممەد مامە شێخ بە تۆمەتی پێوەندی هەبوونی بە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە و بۆ شوێنێکی نەزانراو گواستراوەتەوە.
هەروەها لە ئاوایی سینگانیش دوو کەس بەناوەکنای مەغدید کاکە و تەییب بامرۆوەت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون. ڕۆژی شه‌ممه، 13ی گه‌لاوێژ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ هه‌ڵی کوتاوه‌ته شوێنی کاری کورش عه‌زیزی که ته‌عمیرگای تراکتۆری بووه و ناوبراویان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له په‌لامارێکی دیکه له‌و شاره‌دا له گوندی تاچیناوێ که‌سێکیان به ناوی یوسف ئه‌حمه‌دی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
وه‌ک ده‌گوترێ هەموو ئەو دەسبەسەرکراوانە به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونیان به حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئه‌منیه‌تی دژ به ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر کراون و تا ئێستا شوێنی گیران و به‌ندکرانیان نەزانراوە.