5 که‌س له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ورمێ سه‌رجه‌م به 174 مانگ زیندانی مه‌حکووم کراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی 3ی ڕه‌شه‌ممه 1396 5 که‌س له ده‌سبه‌ر کراوانی خۆپیشاندانه‌کانی مانگی به‌فرانباری شاری ورمێ به ناوه‌کانی سه‌فه‌ر ئۆڕدووخانی، مه‌تین خالیدی، ناسرحه‌سه‌نی، منیره سولتانزاده و ئه‌مین زینده‌دڵ، به بڕیاری دادگای شۆرشی ئه‌و شاره به تومه‌تی پڕۆپاگه‌نده دژ به ئه‌منیه‌تی میللی و نیزامی کۆماری ئیسلامی سه‌رجه‌م 174 مانگ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و 5که‌سه ڕۆژی 28ی به‌فرانبار له لقی 3ی دادگایی شۆرش شاری ورمێ له‌لایه‌ن قازی ره‌زا نه‌جه‌فزاده دادگایی کراون و ڕۆژی 3ی ڕه‌شه‌ممه حوکمه‌کانیان له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌کانیانه‌وه پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه. مه‌تین خالیدی ئێستا له به‌ندی 13ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێیه و سه‌فه‌ر ئۆڕدووخانی، ناسر حه‌سه‌نی، منیره سۆڵتانزاده، و ئه‌مین زینده‌ده‌ڵ تا ئێستا به‌شێوه‌ی کاتی و به دانانی بارمته ئازاد بوون که ده‌بێ خۆیان به زیندان بناسێنن.
به‌پێی ئه‌و حوکمه، مه‌تین خالیدی و ئه‌مین زینده‌دڵ هه‌ر کامیان به 72 مانگ زیندانیی سزا دراون که ده‌بێ 5 ساڵه‌که‌ی حه‌تمه‌ن بکێشن. ناسر حه‌سه‌نی و سه‌فه‌ر ئۆڕدووخانیش هه‌ر کام به ساڵێک زیندانی و منیره سۆڵتانزاده به 6مانگ زیندانی سزا دراون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،