فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

329 حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە وەرزی زستانی 1396دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-03-23
  • کات: 11:44

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیشدا 329 حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە.

لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانن، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیش‌دا هەر نەبێ 54 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون، یان بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست داوە بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو 45 کەسە 16 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراون و گیانیان لە دەست داوە؛ 29 کەسیشیان بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی 45 کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا لە حاڵێک دایە کە لە ماوەی بەهار و پاییزی ئەمساڵدا 138 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ببوونە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانە و کوردکوژیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرجەم لە ماوەی ئەمساڵدا 183 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵ‌دا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردووەتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، 217 چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو دەیان کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و 26 کەسیان دوای دادگایی کردن سزای لە دوو مانگ زیندان، دوو ساڵ و 5 ساڵ تا سزای درێژخایەنی 10 ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و دوو بەندکراوی کوردیش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکان حوکمی ئێعدامی دراوەتێ و؛ ئەو 26 بەندکراوەی لە دادگاییکردنێکی ناعادڵانەدا سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، سەرجەم 998 مانگ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.

گرتن و حوکمدرانی 217 چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی زستان لە حاڵێکدایە کە لە 9 مانگی بەهار و هاوین و پاییزیشدا 450 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون و بەو پێیە ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ماوەی ئەمساڵدا 667 کەسیان دەسبەسەر و زیندانی کردوە.

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی زستان و دوای ڕەشبگیرەکەی لە سۆنگەی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار کردبوویان، 9 بەندکراوی لاوی کوردیان لە شارەکانی سنە، کرماشان، ئیلام، جوانڕۆ و ئابدانان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشت و تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردەوە.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر 12 بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە. لەو 12 کەسەی لەو ماوەیەدا لەدار دراون و ناوەکانیان ئاشکرا کراوە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە کوشتنی بە ئانقەست ئێعدام کراون. جێی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاردا 15 زیندانیی کورد، لە وەرزی هاویندا 34 بەندی و لە پاییزیشدا 9 بەندکراوی کوردی لە دار دابوو،  بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەمساڵدا لانیکەم 70 کەس بووە. هەر لەو پێوەندییەدا شایانی گوتنە کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، له‌و بواره‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌توه‌.

هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی 13 کەس بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون. لەو 13 کەسە سێ کەسیان لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت و مەلەکشای ئیلام کوژراون و 10 کەسی دیکەی بەو هۆیەوە بریندار و نقوستان بوون. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە لە 9 مانگی بەهار، هاوین و پاییزیشدا 33 که‌سی دیکە له‌ کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون و بریندار بوون، ژمارەی قوربانیانی مین لەمساڵدا لانیکەم 46 کەس بووە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌.

خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە، 27 کەسیان کەس لە کوردستان بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە کە 9 کەسیان ژن و 18 کەسیان پیاو بوون. داتاکانی ناوەندی مافی مرۆڤ پیشان دەدەن کە له‌ 9 مانگی پاییز، زستان و بەهاریشدا 63 که‌س له‌ کوردستان خۆیان کوشتووە و بەو پێیە 90 کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه. ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوەیە دوو هیندەی قوربانیانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا هەر نەبێ 15 کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار زیانیان بەرکەوتوە. لەوەندە کەسە 6 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 9 کەسیان بریندار و نقوستان بوون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا 12 کرێکاری کورد، لە وەرزی هاوین و پاییزیشدا 28 کرێکار بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون و بەو پێیە ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ئەمساڵدا 55 کەس بووە. بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.
لەم فایلەدا خشتە و وردەکاریی زیاتری ئەو ڕاپۆرتە بە داتا و پێنوێن پیشان دراوە

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
329 حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە وەرزی زستانی 1396دا

329 حاڵەتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە وەرزی زستانی 1396دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-03-23
  • 11:44

Next Post
مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری شوڕای مافی مرۆڤ بۆ ئێران درێژ کرایه‌وه‌

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی