ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، یەکێک لە بریندارانی تەقینەوەی مین، بە ناوی “ئیرەج مەحموودی” خەڵکی گوندی “وێژنان” سەر بە شاری “گێلان” دوای شەش ڕۆژ چاودێری تایبەت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیلام لەبەر سەختی برینەکانی کۆتایی بە ژیانی هات.
ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕێبەندان سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئیرەج مەحمودی ٣٩ ساڵە، محەمەد مەحمودی ٥٢ ساڵە وێرای هاونیشتمانییەکی دیکە کە هەتا ئیستا ناوەکەی دیار نییە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی بانسارات لە سووماریی قەسر شیرین بە سەختی بریندار ببوون.