یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان لە سنە لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمدا گیانی لەدەست دا.
تازەترین قوربانیی دەستی تاوان و جینایەتەکانی ڕێژیم کە “کاوە وەیسانی”ی ناوە، خەڵکی گوندی “خامسان”ی سەر بە شاری “کامیاران” و دانیشتووی شاری سنە بوو. ناوبراو لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر کرابوو. بنەماڵەی کاوە وەیسانی هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە کە نابێ هەواڵی مەرگی ڕۆڵەکەیان لای ڕاگەیەنەکان باس بکەن.
ئامارەکان دەڵێن نیزیک بە 700 کەس لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ شوناسی زیاتر لە 400 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. بە هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون و وەک حوسێن نەقەویی حوسێنی، نوێنەری شاری وەرامین لە مەجلیس دەڵێ زیاتر لە 7 کەسیان لە گرتووخانەکان پەستاوتوە.