چاونیوز: لە چەند ڕۆژەی ڕابردوو دا، یەکیەتی مامۆستایانی ئایینیی مەریوان و هەورامان “یەمامە” لەدرێژەی چالاکیەکانیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژی ڤایروسی کۆرۆنا، بە مەبەستی ڕێزلێنان و گەیاندنی پێویستی بە نەخۆشخانەی شاری سەوڵاوا لەگەڵ دوکتۆر و پەرستارەکان و کادری دەرمانی و ئەندامانی بەڕێزی ئەو نەخۆشخانەیە کۆبوونەوە.
لەم سەردانەدا ، یەکیەتی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان بە کۆمەکی خێرخوازان بەشێکی بەرچاو لە پێداویستی بەخشی قەرەنتینەی، پێشکەش بەم نەخۆشخانە کرد.
شایانی باسە، ئەگە یارمەتی و هاوکاری چالاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی(ڕێکام) نەبا( یارمەتی کۆکردنەوە بۆ هەژاران و کەم دەرامەدان، هاوکاری و دابین کردنی پێداویستی بۆ دوکتور، پەرستار و نەخۆشخانەکان، دژەگەن کردنی شار و ئاواییەکان، سەرجەم کۆڵان و شەقامی شارەکانی کوردستان و…) هیچ دیار نەبوو چ بەسەر خەڵک دێ و حکومەتی کۆماری ئیسلامیش لەبەر گەندەڵی و ناکارامەیی تەنیا چاولێکەرە و ڕەنگبێ تەنانەت پێشی خۆش بێ خەڵک لەناو بچن!