چاونیوز: کۆمەڵێک کۆڵبەری ناوچەی مەریوان دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی ئێران و دوای بێ ڕێزی پێکردنیان بارەکانیان لێ داگیر دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵێ گەیشتوو بە چاونیوز، رۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٩ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سنوور پاش نانەوەی چەند کەمین لە چەند شوێن لە نزیک مەریوان، کۆمەڵێک کاسبکاری کۆڵبەر دەگرن و پاش ئەزیەت کردنێکی زۆر کەلوپەلەکەیان داگیر دەکە.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، کۆڵی کۆڵبەرەکان پۆشاک بوو و هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کۆڵە پۆشاکەکیان بە کۆڵ پێهەڵگرتن بۆ پاسگاکە و لەوێ دەستیان بەسەرداگرتوون.