چاونیوز: لاوێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە ناوی “سەعید نادری” بە شیوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە ماڵپەڕی ”كوردستان و كورد”، ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩ هەتاوی، لاوێک بە ناوی “سەعید نادری” کوڕی “حەمید ڕەزا نادری” خەڵکی ناوچەی سەراوی “ئەیوان” لە پارێزگای ئیلام و تەمەن ٢٣ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
تەرمی ناوبراو لە شوێنێک لە پشت زانکۆی ئیلامەوە ڕۆژی ٥ی گەلاوێژ پاش چەند ڕۆژ دۆزراوەتەوە.
شایانی باسە لەبەر ئەوەیکە ناوبراو چەند جارێک هاتووچۆی باشووری کوردستانی کردوە و کەسێکی نیشتماندۆست و کوردپەروەر بوو، گومانەکان لەسەر ئیتلاعاتی ئیلام و سپای پاسدارانی ئەو شارەیە کە بە سەرکوت و کوشتن و تۆقاندن دەیانهەوێ پێش بە سەرهەڵدانی هەستی کوردایەتی و نیشتماندۆستیی لاوانی ئیلام بگرن و لە گەشە کردنی هەستی کوردانەی لاوانی ئەو پارێزگایە تۆقیون.