چاونیوز: دوو کرێکاری دامەزراوەی وزەی سیکلی ورمێ، کەوتوونەتە ناو ئیگزۆزی “بویلر” قازانگی کوڵاندنی ئاوی و لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و کرێکاریش بە سەختی بریندار بووە.
شوناسی ئەو کرێکارەی گیانی لەدەست داوە “هادیپوور” باس کراوە و ناوی کرێکارەکەی دیکە هەتا ئێستا ناڕوونە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کرێکارێکی خەڵکی بێژوێی شاری سەردەشت بە ناوی عەلی خزرنیا لەکاتی تەکاندنی دارەگوێز بەردەبێتەوە و گیانی لەدەست دەدا.