چاونیوز: کرێکارێکی ساختمان(ئارماتۆربه‌ند) له شاری بانه به هۆی ڕووداوی کار گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 13ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1398ی هه‌تاوی، کرێکارێکی ئارماتۆربه‌ند به ناوی “خالید ڕه‌حیم زاده” 32 ساڵه خه‌ڵکی ئاوایی ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌ر به شاری بانه، له‌سه‌ر کار و به هۆی شورتی کاره‌با گیانی له‌ده‌ست دا.
جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو خێزان دار بووه و باوکی دوو مناڵانه.
ساڵانه له کوردستان به هۆی ناستاندار بوونی ڕه‌وشی کار به تایبه‌ت له کاری ساختمان سازی دا کرێکارێکی زۆر تووشی ڕوودای نه‌خوازراو ده‌بن و له به‌شی هه‌ره زۆریشیان دا له به‌ر نه‌بوونی بیمه‌ی کار و وڵام نهداونهوهی به‌رپرسانی ئیداره‌ی کار، خه‌سارێکی مه‌زن وه هێزه کار له کوردستان ده‌که‌وێ.