سێ لاوی مەریوانی کە پێشتر ده‌سبه‌سه‌ر و تا بڕیاردان له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌کانیان بە شێوەیی کاتی و بە بارمتە ئازاد کرابوون، به مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان به‌ڕێی زیندان کران.
بەپێی ڕاپورتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار نه‌جمه‌ەدین فەرەجی، خەلکی له‌نجاوای شای مەریوان بۆ کێشانی حوکمی ساڵێک و سێ مانگ زیندانیی تعزیریی به‌سه‌ردا سه‌پاوی، به‌رێی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره کرا.
دادگای شۆڕشی مەریوان لە ساڵی ١٣٩٥ ناوبراوی به تومەتی تێکدانی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی وڵات دادگایی و ئه‌و بڕیاره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو. ئه‌م بڕیاره حه‌وتووی ڕابردوو و له ڕۆژی یه‌کی مانگی بەفرانباردا لە دادگای پێداچوونەوەی سنەدا په‌سند کرایه‌وه و ناوبراو بۆ کێشانی ماوه حوکمه‌که‌ی خۆی به زیندانی مه‌ریوان ناساند.
له‌لایه‌کی دیکه و هه‌ر له‌و شاره ئەمیر ئەرژنگی و باسیت ئەفشار کە لەلایەن دادگای مه‌ریوانه‌وه بە هۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە رێورەسمی نەورۆز هەر کام ٢ ساڵ زیندانیی ته‌عزیرییان بەسەردا سەپابوو، رۆژی ٢٢سەرماوەز بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزران.
جێی باسه که هەڵگرتن و ڕاگرتنی ئاڵای بیانی له قانوونه‌کانی ئێران‌دا سزای ڕوونی بۆ دیاری نه‌کراوه، به‌ڵام ناوه‌نده ئەمنیەتییه‌کانی ڕێژیم هەڵگرتنی ئاڵای به تاوان و به نیشانه‌ی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه دژبه‌ره‌کان لێک ده‌ده‌نه‌وه.
ئەمیر ئەرژنگی و باسیت ئەفشار خەڵکی ئاوای نێ لە ناوچەی مەریوانن و ڕۆژی ٢٤ی جۆزەردان بە تومەتی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییه‌کان و بەهۆی بەشدارییان له ڕێوڕەسمی نەورۆز و هەڵگرتنی ئاڵای هەریمی کوردستان لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپاە دەسبەسەر و دوای سێ مانگ لێکۆڵینەوە، ڕۆژی چواشەممە ٢٨ی خەرمانان بە بارمتە ئازاد کرابوون.