ڕۆژی شه‌ممه، 29ی بانه‌مه‌ڕ زه‌که‌ریا ته‌ها بۆ کێشانی یه‌ک ساڵ زیندانیی به‌سه‌رداسه‌پاوی به‌ڕێی زیندانی ناوه‌ندیی شنۆ کرا.
زه‌که‌ریا ته‌ها ڕۆژی 26ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1395 له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌کانی ئیتلاعاتی شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر و تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامیی درایه پاڵ. ناوبراو دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه و دوای سێ مانگ ده‌سبه‌سه‌رکران له ئیداره‌ی ئیتلاعات تا کاتی دادگایی و یه‌کلابوونه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی به دانانی بارمته به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا.
زه‌که‌ریا ته‌ها دواجار له دادگای شۆڕشی شاری ورمێ سزای ساڵیک زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا. ناوبراو له هه‌موو ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکران و دادگایی‌کردنیدا له مافی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش کرابوو.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،