ئێوارەی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هونەرمەند و دەنگخۆشی خەڵکی بۆکان بەناوی “حەسەن کاکایی” ٦٤ ساڵە لە ماڵەکەی خۆی بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەشێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەسبەسەر کرا.
ئەو هونەرمەندە کە لە جێژنی نەورۆزی ئاوایی “ئاڵیکەند” سروودی نیشتمانی خوێندبۆوە، لە گرتنگەی ئیتلاعات وێڕای سووکایەتی ئەشکەنجە و ئازار دراوە.
حەسەن کاکایی دوای ئەوەیکە شەو و ڕۆژێک راگیرا ئازاد کراوە.