کەیوان ڕەحیمی، لە چالاکانی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی “موجتەبا غەفاری”، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی حکوومەت”، بە ٨ مانگ بەندكران سزا درا.
ئەم چالاکە میدیاییە و لە بەڕێوەبەرانی کاناڵی تێلێگرامیی “پرسمان”، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەبەردەم دادگای شاری سەقزدا، دەسبەسەر کرابوو.
کەیوان ڕەحیمی بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بەبێ مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕاگیرابوو و پاشان بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهۆی پشتیوانی لە داخوازیی ئازادیی چالاکانی مەدەنی (هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حەجازی و ئازاد ئەمینی)، دەسبەسەر کرابوو.