ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ئەحمەد ڕەزایی”، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود، قولاپەی پێی بەتوندی بریندار ببوو.
ئەم کۆڵبەرە دوای ئەوەیکە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کرابوو، بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە، قولاپەی پێیان بڕییەوە.
ئەحمەد ڕەزایی خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.