ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد، کەسێکی ئەو شارەیان بانگ و دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی ٩ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیتلاعات کەسێکیان بە ناوی “بێهزاد خزری” خەڵکی مەهاباد بانگ و دەسبەسەر کرد کە بە مەبەستی پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد سەردانی گڵکۆی پێشەوای کردبوو و بە دەم بانگەوازی چالاکانی مەدەنییەوە چووبوو.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە چەندین کەسی دیکە لە کاتی پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ڕێبازی پێشەوا لە گۆڕستانی بداق سوڵتان دەسبەسەر کراون، بەڵام تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە، سەرەڕای نیگەرانیی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەست دا نیه.
چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کوردستان لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوەدا، ٧١مین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی پێشەواد لە گۆڕەپانی “چوارچرا”ی مەهاباد کەمپەینێکیان لە ژێر ناوی “کوردستان پەیمان نوێ دەکاتەوە” وەڕێخست کە بە چوونەسەر گڵکۆی نەمران و دانان گوڵ ڕێزیان کە ڕێبەری نەتەوەیی خۆیان کردەوە.