کەسێکی خه‌ڵکی ئیلام بۆ کێشانی 6 مانگ زیندانیی بەسەرداسەپاوی بۆ زیندانی ئه‌و شاره بەڕێ کرا. لایەنی پەروەندەکەی ناوبراو ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌یه و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراو بریتین له هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ده‌ربرینی شادی له کاتی به‌رێوه‌چوونی ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23ی خاکه‌لێوه‌ی 1397هه‌تاوی فه‌رامرز مه‌لکشاهی بۆ کێشانی 6 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاویدا خراوەتە بەندیخانەوە.
ناوبراو ڕۆژی 23ی به‌فرانباری 1396ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای 6 مانگ زیندانیی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پابوو. فه‌رامرز مه‌لکشاهی لە کاتی لێپرسینه‌وه و دادگایی‌کردنیدا له مافی پێوه‌ندیی تلیفونی و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی و ته‌نانه‌ت پارێزریش بێبه‌ش بووه و دواتر بە بارمتەی 100میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌یی کاتی ئازاد کرا بوو.