چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “کەیوان قادری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری ئەو شارە، بریندار کرا.
ئەو کۆڵبەرە کە وێڕای کاروانێکی کۆڵبەران دەگەڕانەوە کەوتنە کەمینی هێزە نیزامییەکانی ئێران و بەتەقەی ئانقەست بە توندی بریندار کرا.
کەیوان قادری بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ کراوە.
کەیوان قادری خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.