بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی “سەرەزیارەتی خواروو” سەر بە ساری سەقز بەناوی “واحید قادرپوور” بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت گیانی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە لە ناوچەی سنووری “هەنگەژال”ـی بانە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەی لێکراوە و کوژراوە.